بۆمبێـکی چێنراو لە زاخۆ بە ئۆتۆمبیلێـکی میتی تورکی دەتەقێتەوە

  • سه‌لام باڵایی

لە سەر ڕێگای سەرەکی نێوان باتیفا و کۆمەڵگای بێگۆڤای سەر بە قەزای زاخۆ بۆمبێـکی چێنراو بە ئۆتۆمبیلێـکی میتی تورکی تەقیـیەوە و تێکیشکاندووە.

سەرچاوەیەک نزیک لە شوێنی ڕووداوەکە بە دەنگی ئەمەریکای گوت بەر لە تەقینەوەی بۆمبەکە خەڵکی ئاسایی هاتوچۆیان بە ڕێگەکەدا کردووە، بەڵام لەگەڵ گەیشتنی ئۆتۆمبیلەکەی میت بۆمبەکە تەقیوەتەوە و جگە لەوەی ئۆتۆمبیلەکەی بە تەواوی تێـکشاندووە، 3 کەسی ناویشی بریندارکردووە.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی سەلام باڵایی