داعش لە نزیک حەمرین باوكێک و دوو كوڕ و خاڵێک گولـلەباران دەكات

Map of Iraq showing Amerli

شەوى رابردوو ژمارەیەک چەكدارى داعش بە جل‌وبەرگرى سەربازیەوە هەڵیانكوتایە سەر چەند گوندێكى سنورى زنجیرە چیاى حەمرین لە پارێزگاى دیالە و ، باوكێک و دوو كوڕ و خاڵێكیان گولـلەباران كرد.

محەمەد عومەر بەرپرسى كۆمیتەى قەرەتەپەى یەكێتى، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"ئەو 4 كەسەى كە داعش گوللەبارانى كردوون عەرەبى سونەن و یەكێكیان زاناى ئاینیە، هۆكارى گولـلەبارانكردنیشیان نزیكایەتیان بووە لەكورد."

بە وتەى بەرپرسەكەى یەكێتى، ئەو چەكدارانەى داعش كە چوونەتە سەر گوندەكانى حەمرین لە زنجیرە چیاى حەمرینەوە هاتبوون و بەشێكیان روومەتیان هەڵپێچابووە.

محەمەد عومەر ، ئاماژەى بەوەشكرد لەسەر كوژرانى ئەو 4 كەسە لەلایەن داعشەوە هێزە ئەمنیەكانیان 3 كەسیان دەستگیركردووە و بڕیارى دەستگیركردن بۆ ژمارەیەک تۆمەتبارى تر دەرچووە.

پێشتر دەنگى ئەمەریكاى بڵاویكردەوە، كە هێزەكانى داعش گەڕاونەتەوە بۆ نێو زۆنگاوەكانى حەمرین و فێرگەى سەربازیان لەو ناوچەیە داناوە.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی دڵشاد ئەنوەر