کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سێ قۆڵی له نێوان به‌رپرسـانی باڵای له‌شـکری هه‌رێمی کوردسـتان و عێراق و ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌چوو سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ناوچه‌کانی سه‌عدیـیه و جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په.
بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی سێ قۆڵی له پارێزگای دیاله سـازبکرێت.
سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشـتی وه‌زاره‌تی پـێشـمه‌رگه که یه‌ک له به‌شـداربووانی کۆبوونه‌وه‌که بوو، ئه‌و هه‌واڵه‌ی پـشـتڕاستکردهوه و گوتی لایه‌نی کوردی ڕاپـۆرتێـکی هه‌شت خاڵی داوه‌ته هه‌ردوو لایه‌نه‌که‌ی تر که ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێت.
یه‌که‌م خاڵ ده‌ڵێت ده‌بێت لیوایه‌کی هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی کوردسـتان بچێته ناوچه‌کانی سه‌عدیـیه و جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په که لیوایه‌کی له‌شـکری عێراقیان لێـیه.
دووه‌م، ده‌بێت هه‌موو چالاکی و ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌کان له‌و ناوچانه به هاوبه‌شی بکرێن، نه‌ک ته‌نها هه‌ر له‌شـکری عێراقی.
سێـیه‌م، هه‌موو ئه‌و که‌سـانه‌ی تیرۆرکراون و کوژراون به شه‌هید تۆماربکرێن.
چواره‌م، قه‌ره‌بووی هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه بکرێته‌وه که زیانی گیانی و ماڵیـیان پـێـکه‌وتووه. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌شی به‌هۆی توندوتیژیـیه‌کانه‌وه ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر شوێنه‌کانی خۆیان و قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هێشـتا هیچ ئاڵۆزیـیهک له نێوان له‌شـکری عێراق و هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی کوردسـتان نه‌بووه. ئێسـتا هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی سه‌عدیـیه و جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په جێـگیربوون و هێزه‌کانی عێراقیش له ناو ئه‌و شـارۆچکانه جێـگیرن.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه له خانه‌قین ده‌سـتکراوه به پـێـکهێنانی هێزێـکی خۆبه‌خش بۆ پاراسـتنی هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:08 خوله‌كه.