باڵیۆزی نوێی ئێران له عێراق ده‌ڵێت دواین گه‌ڕی سیزای ئابوری نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به ئێران کار ناکاته سه‌ر بازرگانییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
له میانه‌ی لێدوانێکی ڕۆژی سێشه‌ممه‌یدا بۆ په‌یامنێران باڵیۆزی ئێران حه‌سه‌ن دانییفهر گوتی هیواداره په‌یوه‌ندی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ پهتهوتر بکات که ساڵی نزیکه‌ی 7 ملیار دۆلار له‌خۆده‌گرێت.
ئێران هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ڕێککه‌وتنی بازرگانی پۆشاک ده‌دات دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له مانگی 6 دا گه‌ڕی چواره‌می کۆمه‌ڵه سیزای ئابوری خسته سه‌ر ئه‌و وڵاته له به‌ر به‌رنامه ناوکییه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی. ئێران نکۆڵی له‌و تاوانانه ده‌کات که له‌لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی تره‌وه خراوه‌ته سه‌ری که ده‌ڵێن به‌رنامه ناوکییه مه‌ده‌نییه‌که‌ی وه‌کو په‌رده‌یه‌ک بۆ داپۆشینی دروستکردنی بۆمبی ناو‌کی به‌کار ده‌هێنێت.
جگه له سیزاکانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو یه‌کێتی ئه‌وروپاش ڕێوشوێنیان گرتۆته‌به‌ر بۆ سیزادانی ئه‌و وڵاتانه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێرندا ده‌که‌ن.