دادگای عێراقی سزای لە سێدارەدان بۆ 16 ژنی تورکی دەردەکات بە تۆمەتی پەیوەندییانەوە بە داعشەوە

عەبدولسەتار بەیرەقدار

وتەبێژی ئەنجومەنی دادگای باڵای عێراق ڕایگەیاند دادگای عێراقی سزای لە سێدارەدانی بۆ 16 ژنی تورکی دەکردووە دوای ئەوەی تۆمەتبار کراون بە تاوانی چوونیانەوە بۆ ناو ڕێکخراوی داعش.

جێی ئاماژەیە عێراق دەستی کردووە بە دادگاییکردنی سەدان ئافرەتی بیانی کە لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە دەستگیرکراون لەگەڵ سەدان منداڵیاندا.

دادوەر عەبدولسەتار بەیرەقدار وتی " دادگای تاوانەکان کۆمەڵێک فەرمانی دەرکردووە دوای ئەوەی بۆی دەرکەوتووە ئەو ئافرەتانە چوونەتە ناو ڕێکخراوی داعشەوە و هەروەها دانیشیان ناوە بەوەدا کە هاوسەرگیریان کردووە لەگەڵ ئەندامانی داعشدا و یارمەتی لۆجیستیکیان داون و هەروەها یارمەتیان داون بۆ ئەنجامدانی ئەرکە تیرۆریستییەکان."

هەزاران هاوڵاتی بیانی لە عێراق و سوریادا لە ساڵی 2014 ەوە لە ناو داعشدا شەڕیان کردووە. کۆمەڵێک ئافرەتی بیانیش لە دەرەوە هینراون و هاتوونەتە ناو ڕێکخراوی داعشەوە.

لە مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 1300 هەزار ئافرەت و منداڵ خۆیان ڕادەستی هێزەکانی پێشمەرگە کرد دوای ئەوەی هێزەکانی حکومەتی عێراق لە شاری تەلەعفەر داعشیان دەرکرد.

هەفتەی ڕابردوو بە هەمان شێوە دە ئافرەتی بیانی دیکە سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچوو دوای ئەوەی هەموویان بە تاوانی پەیوەندییان بە داعشەوە تۆمەتبار کران.

لە ساڵی ڕابردووشدا ئافرەتێکی ئەڵمانی سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو دوای ئەوەی ئەویش بە هەمان شێوە بە تاوانی پەیوەندییەوە بە داعشەوە تۆمەتبار کرا.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە وتی چوار ئافرەت و 27 منداڵیان ڕادەستی ڕوسیا کردووە دوای ئەوەی گومانی ئەوەیان لێدەکرا پەیوەندییان بە داعشەوە کردبێت و وتیشی هەڵخەڵەتێنراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز