کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌و که‌سه‌ی تاوانبارکرابوو به به‌رنامه داڕێژه‌ری هێرشی سه‌ر کڵێسایه‌کی به‌غدا له سـاڵی ڕابردوو ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له گێرشێوێنیـیهکی ناو زیندانێـکدا کوژرا له‌گه‌ڵ به لایه‌نی که‌م 16 که‌سی دیکه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن حوزه‌یفه ئهلبهتاوی چه‌کی له ده‌سـتی پاسه‌وانێـکی زیندانه‌که ڕاکێشـاوه و کوشتوویه‌تی و پاشان هاوڕێـکانی ئازادکردووه و ئه‌وانیش به به‌شـه‌کانی دیکه‌ی ناو زیندانه‌که بڵاوبوونه‌ته‌وه هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی پاسه‌وانه‌کانی دیکه لێـیان هاتوونه‌ته ده‌ست و حوزهیفهیان کوشـتووه.
به لایه‌نی که‌م 10 له زیندانیـیه‌کان و 6 که‌س له هێزه‌کانی ئاسایش له‌و شه‌ڕه‌دا کوژراون، له‌وانه موئه‌یه‌د محه‌مه‌د سـاڵح سه‌رۆکی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا بۆ نه‌هێشـتنی تێرۆر.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک زیندانی ده‌سـتیان به‌سه‌ر چه‌ند پارچه چهکێـکدا گرتووه به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه ئۆفیسه‌که‌ی عه‌مید موئه‌یه‌د و بیکوژن. پاسه‌وانه‌کان ده‌سـتیان به‌سه‌ر زیندانه‌که‌دا گرته‌وه پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و زیندانیـیانهیان کوشت که هه‌وڵی هه‌ڵهاتنیان ده‌دا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه حوزه‌یفه ئهلبهتاوی (حذيفة البطاوي) چه‌کدارێـکی سه‌ر به ئه‌لقاعیده بوو که به هێرشه‌که‌ی 31 ی مانگی ده‌ی سـاڵی ڕابردووی سه‌ر کڵێسـای نه‌جاتی به‌غدا تاوانبارکرابوو، ئه‌وه‌ی تیایدا 46 هاوڵاتی سیڤیل و 7 که‌س له هێزه‌کانی ئاسایش کوژران.