ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له ئاکامی هێرشه‌کانی دژ به شیعه ئاینزاکان که بۆنه‌یه‌کی ئاینی به‌سه‌ر ده‌که‌نه‌وه به لایه‌نی که‌م 12 که‌س له به‌غدا کوژراون.
لێـکۆڵه‌ره‌وانی عێراقی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌کان ڕوویاندابوو له ده‌مێـکدا به ده‌یان هه‌زار که‌سی شیعه ئاینزا خه‌ریکی گه‌ڕانه‌وه بوون بۆ شـوێنه‌کانی خۆیان پاش به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری مردنی ئیمام مو‌سا ئه‌لکازم که حهوتهمین ئیمامی شیعه‌کانه له نێو ڕیزبه‌ندی 12 ئیمامدا.
له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا له ئاکامی هێرشه‌کانی دژ به شیعه‌کان له به‌غدای پایته‌ختدا پتر له 70 که‌س کوژراون.
له پـێناو پاراسـتنی گیانی ئه‌و که‌سـانه‌ی به‌شـداریـیان له‌و بۆنه ئاینیه‌دا کردبوو، حکومه‌تی عێراق نزیکه‌ی 200 هه‌زار له ئه‌ندامانی ئاسایش و پـۆلیسی به به‌غدادا بڵاوکردبۆوه.
شایانی باسه له‌وه‌ته‌ی ڕژێمی زۆرینه سـوونـنهی پـێشـووی سه‌دام حسێن ڕووخاوه، توندڕه‌وانی سـووننی ئه‌و وڵاته شیعه‌کانیان کردۆته ئامانج.