کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن به لای که‌م 15 که‌س کوژراون به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی بانکێـک که له‌وێ ژماره‌یه‌ک سه‌رباز و پـۆلیس گردبووبوونه‌وه بۆ وه‌رگرتنی موچه‌کانیان.
لێـکۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن له‌م هێرشه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی به‌رده‌م بانکی ڕافیده‌ینی حکومه‌ت له شـاری تکریت 30 که‌سی دیکه برینداربوون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوبووه. ده‌شڵێن له‌و ده‌مه‌ی خه‌ڵـکی له شوێنی ته‌قینه‌وه‌که‌دا گردبووبوونه‌وه خۆکوژێـک خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
ئه‌م هێرشه له‌و ده‌مه‌دا دێت که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌ره‌و پـێشـه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت له پـلانه‌کانی بۆ کۆتاییهێنانی بوونی هێزه‌کانی له عێراق هه‌تا کۆتایی ئه‌مسـاڵ. کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا و عێراقیش نێـگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به توانایی عێراق له گرتنه ئه‌سـتۆی باری ئاسایشی خۆی له پاش کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کاندا.