یه‌ک له سه‌رانی ڕژێمی پـێشووی سه‌دام حسێن حوکمی له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا درا.
ڕۆژی سێشه‌ممه دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق ئه‌م حوکمه‌ی به‌سه‌ر تاریق عه‌زیزی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پـێشووی عێراقی سه‌رده‌می سه‌دام حسێن دا له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌ی بینیویه‌تی له سه‌رکوتکردنی پارته سیاسیـیه شیعه‌کان.
عه‌زیز تاوانبارکراوه به‌وه‌ی یارمه‌تی داوه له کوشتن و زیندانیکرن و ده‌ربه‌ده‌رکردنی ڕێبه‌رانی پارتی ده‌عوه‌ی ئیسلامی سه‌رۆک وه‌زیری ئێسـتای عێراق نوری ئه‌لمالیکی.
ئه‌مه یه‌که‌م حوکمی له‌سێداره‌دانه به‌سه‌ر تاریق عزیزدا درابێت. پـێشـتر حوکمی 15 سـاڵی بۆ بڕایه‌وه له‌سه‌ر ئیعدامکردنی 42 بازرگان له سـاڵی 1992. هه‌روه‌ها حوکمی 7 سـاڵی دیکه‌ش درا له‌سه‌ر ڕاگواسـتنی کورده‌کان له باکوری عێراق.
تاریق عزیز گوتوویه‌تی جگه له دڵسۆزی هیچ گوناهێـکی نه‌بووه و ئه‌و وه‌ک که‌سێـک هیچ تاوانێـکی نه‌کردووه.
له‌و باره‌یه‌وه گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:21 خوله‌كه.