کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن خۆکوژێـک به کورسیـیه‌کی که‌م‌ئه‌ندامانه‌وه هێرشی کردووه‌ته سه‌ر بنکه‌یه‌کی پـۆلیس له باکوری به‌غدای پایته‌خت و به لای که‌م 2 که‌سی کوشتووه و 18 که‌سی دیکه‌ی بریندارکردووه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن خۆکوژه‌که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه خۆی له نێو بنکه‌ی پـۆلیسی شـارۆچکه‌ی تارمیـیه‌دا ته‌قاندۆته‌وه. ده‌شڵێن به لای که‌م 9 له برینداره‌کان له هێزه‌کانی پـۆلیسن.
له ڕووداوێـکی دیکه‌دا، پـۆلیس ده‌ڵێت هه‌ر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بۆمبێـک لای ئۆتۆمبیلێـک ته‌قیوه‌ته‌وه که سه‌رۆکی شـاره‌وانی شـارۆچکه‌ی ڕیازی سه‌ر به پارێزگای که‌رکوکی تێدابوو و له ئه‌نجامدا 2 که‌س برینداربوون، وه‌لێ سه‌رۆکی شـاره‌وانیـیه‌که زیانی پـێـنه‌گه‌یشـتووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هێزه‌کانی پـۆلیس و ئاسایش بوونه‌ته ئامانجی یاخیبووان له‌و ده‌مه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خۆی بۆ کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له عێراق ئاماده ده‌کات. وا دانراوه پـرۆسه‌ی کشـانه‌وه‌که هه‌تا کۆتایی ئه‌مسـاڵ ته‌واوبێت.