سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئهلمالی ڕایگه‌یاند بڕیاری ئه‌مه‌ریکا بۆ کشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌کان تا کۆتایی ئه‌م ساڵ له عێراقدا، پاش ئه‌وه بوو حکومه‌تی عێراقی ڕازی نه‌بوو به مسۆگه‌رکردنی په‌ناپارێزی یاسایی به ئه‌ندامه‌کانی هێزه‌ی ئه‌مه‌ریکا له عێراق.
به‌ڕێز مالکی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له میانه‌ی لێدوانێکیدا بۆ په‌یامنێران ئه‌م قسانه‌ی کرد. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوای په‌ناپارێزی کرد بۆ ژماره‌یه‌کی که‌می هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا تا بۆ یارمه‌تی دانی مه‌شق و ڕاهێنان و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ئێرانی دراوسێ له‌و وڵاته‌دا بمێننه‌وه.
شایانی باسه له ئێستادا نزیکه‌ی 39 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا له عێراقدا هه‌ن و ئه‌م ژماره‌یه له ساڵی 2008دا 165 هه‌زار بوو.
هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هه‌له‌ری کلنتن په‌یمانیدا که کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌و وڵاته‌دا نابێته مایه‌ی کۆتایی هاتن به به‌ڵێنه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراق.
کلنتن گوتی ئه‌م کشانه‌وه‌یه ده‌بێته سه‌ره‌تای شێوازێکی نوێی په‌یوه‌ندی نێوان واشنتۆن و به‌غدا.