نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق داوای له کاربه‌ده‌سـتانی کورد کرد تاریق هاشمی جێـگری سه‌رۆک کۆمار ڕاده‌سـتی داد بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌ی کراون که ده‌ڵێن ده‌سـتی له پـیلاندا هه‌بووه بۆ تیرۆرکردنی کاربه‌ده‌سـتانی دیکه‌ی حکومه‌ت.
به‌ڕێز مالیکی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له به‌غدا ئه‌م داوایه‌ی کرد، ده‌ڵێت ده‌بێت هاشمی ڕووبه‌ڕووی سیسـتمی داد بـبێته‌وه.
هاشمی که بۆخۆی که‌سایه‌تیـیه‌کی سـووننهیه ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌تده‌کاته‌وه که له لایه‌ن حکومه‌تی به ڕێبه‌راتی شیعه‌وه ئاڕاسته‌ی کراون، ده‌ڵێت ئه‌وان مه‌به‌سـتی سیاسیـیان له‌مه‌دا هه‌یه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت 3 له پاسه‌وانانی هاشمی دانیان به‌وه‌دا ناوه که ئه‌وان به پاڵپـشـتی هاشمی بۆمبیان بۆ کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌ت و ئاسایش داناوه.
ئه‌م تۆمه‌تی پـیلانگێڕانه و هه‌روه‌ها داوایه‌کی هه‌فته‌ی ڕابردووی به‌ڕێز مالیکی له په‌رله‌مان بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ساڵح موته‌ڵه‌گ، گرژیـیه سیاسیـیه‌کانی ناو عێراقی توندتر کردووه.
دوێنێ سێشه‌ممه جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن داوای له ڕێبه‌رانی عێراق کرد ناکۆکیـیه سیاسیـیه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
کۆشکی سپـی ڕایگه‌یاند که‌وا به‌ڕێز بایدن په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له به‌ڕێز مالیکی و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ئوسامه نوجێفی کردووه. گوتیشی بایدن جه‌ختی کردووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی پـێویسـته سه‌رۆک وه‌زیر و ڕێبه‌رانی سیاسی لایه‌نه‌کانی دیکه به په‌له کۆبـبنه‌وه و کار بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیـیه‌کانیان بکه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:24 خوله‌كه.