له ئاکامی توندوتیژی له دوو شـاری عێراق 4 که‌س کوژراون و به لایه‌نی که‌م 5 که‌سی دیکه برینداربوون.
پـۆلیس ده‌ڵێت کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له نیوه‌شه‌ودا خۆیان داوه به‌سه‌ر ماڵێـک له شـاری که‌رکوک و 3 ژنیان تیایدا کوشـتووه. هۆکاری هێرشه‌که هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه نه‌زانراوه. دوو له ژنه‌کان خوشک بوون.
له به‌غدا و هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتێـکی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا کوژرا پاش ئه‌وه‌ی بۆمبێـک که به ئۆتۆمبیله‌که‌یه‌وه نرابوو له گه‌ڕه‌کی دۆره ته‌قیـیه‌وه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن بۆمبێکی لاڕێ له ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی برینداربوونی به لایه‌نی که‌م 3 پـۆلیس و 2 هاوڵاتی.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سـره پارێزگارێـکی نوێـیان بۆ شـاره‌که‌یان هه‌ڵبژارد. ئه‌ویش خه‌ڵه‌ف عه‌بدول سه‌مه‌ده که شوێنی شهلتاغ عه‌بود ئه‌لمه‌یاحی ده‌گرێته‌وه، ئه‌وه‌ی له مانگی دووه‌وه ده‌سـتی له‌کارکێشـاوه‌ته‌وه.
هه‌ردووکیان ئه‌ندامی پارتی ده‌عوه‌ی سه‌ر به نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیرن.