نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت بۆی ده‌رکه‌وتووه 34 که‌س له که‌مپی ئه‌شه‌ره‌ف کوژراون کاتێـک هه‌فته‌ی ڕابردوو هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق هێرشیان کرده سه‌ریان.
ئه‌م ژماره‌یه له لایه‌ن گوته‌بێژی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا، ئه‌مه یه‌که‌م ئاماری سه‌ربه‌خۆیه که له‌سه‌ر ژماره‌ی کوژراونی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردووی نێو که‌مپی ئه‌شه‌ره‌ف بدرێت.
هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق ده‌ڵێن بۆیه په‌لاماری که‌مپه‌که‌یان داوه چونکه دانیشـتوانه‌که‌ی بردیان تێـگرتوون. کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن 10 که‌س کوژراون، وه‌لێ موجاهیدین ده‌ڵێت ژماره‌که زۆر له‌وه زیاتره.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش به‌پرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا کاثرین ئاشـتۆن به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا نیگه‌رانی و ماته‌مینی خۆی ڕاگه‌یاند سه‌باره‌ت به‌و گیان لهدهسـتدانانه.