ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێن چه‌ند چه‌کدارێـک مه‌لایه‌کی سـوونـنهیان له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتێـکی به‌غدای پایته‌خت کوشـتووه.
ئه‌فسه‌رێـکی پـۆلیس له باره‌ی ئه‌و ڕووداوه‌وه ڕایگه‌یاند که سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌کی ئهلئهعزهمیـیهی به‌غدا که زۆربه‌ی دانیشـتووانی سـووننین هێرش کراوه‌ته سه‌ر شێخ غازی ئه‌لجبوری له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتی ئه‌لڕه‌حمان.
له لایه‌کی دیکه له ڕۆژئاوای به‌غدا و له گۆڕه‌پانی ئه‌لنسور له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ی بۆمبێـکی دروسـتکراوی ناوخۆ به ئۆتۆمبیله‌که‌یدا سه‌رۆکی پـۆلیسی دژه تیرۆر جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌رکان محه‌مه‌د عه‌لی کوژرا و 3 که‌سی تریش له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه برینداربوون.
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ له ناوه‌ندی به‌غدا بۆمبێـک له ناوچه‌یه‌کی بازرگانی ته‌قیه‌وه و ده‌رئه‌نجام به لای که‌م 3 که‌س برینداربوون.
شـایه‌نی باسه له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی 7 ی مانگی سێی ڕابردوو توندوتیژی له به‌غدادا به شـێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادیکردووه. ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌وه ده‌ترسن که بێ ئۆقره‌یی سیاسی ئه‌و وڵاته هانی زیادبوونی توندوتیژی توندڕه‌وان بدات به تایبه‌تی له لایه‌ن تۆڕی تێرۆریسـتی ئه‌لقاعیده‌ی عێراقه‌وه.