ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار هێرشـیان کردۆته سه‌ر بانکی ناوه‌ندی عێراق له به‌غدای پایته‌خت و له ئه‌نجامدا 15 که‌س کوژراون و 20 که‌سی دیکه برینداربوون.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت:
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ و له کاتژمێر 2:30 له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ده‌وامی کارمه‌ندانی بانکی مه‌رکه‌زی عێراقی له ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌خت، چه‌ند چه‌کدارێـک که جل‌وبه‌رگی هێزه عێراقیـیه‌کانیان پـۆشیبوو هێرشـیان کرد سه‌ر بانکی ناوه‌ندی عێراقی و چه‌ند نارنجۆکێـکیان له به‌رده‌م پاسه‌وانه‌کانی ده‌رگای پـێشـه‌وه ته‌قانده‌وه و هێرشـیان کرده نێو نهۆمی یه‌که‌م و له ده‌رگای پشـته‌وه‌ی بانکی مه‌رکه‌زیش چه‌ند چه‌کدارێـکی تری گرووپه‌که هێرشـیان کرده سه‌ر موه‌لیده‌ی کاره‌بای باڵه‌خانه‌که و تانکی به‌نزین و گازی نێو پارکی پشـته‌وه‌ی باڵه‌خانه‌که‌یان ته‌قانده‌وه و یه‌ک پارچه ئاگر و دوکه‌ڵ ئاسـمانی ناوچه‌که‌ی ڕه‌ش کرد. چه‌ند ئۆتۆمبێـلێـکی نزیک ئاگره‌که‌ش سـووتان.
پاشـان چه‌کداره‌کان هه‌ڵیان کوتایه ناو بانکه‌که و له‌گه‌ڵ پاسه‌وان و پـۆلیسی سه‌ر شه‌قامه‌کان هاتنه شه‌ڕ و پـێـکدادان.
شـایه‌نی باسه له نێو چه‌کداره‌کاندا هه‌ڵـگری چه‌ند قه‌ناسێـک له‌سه‌ر بانی چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌ک هاوکاری گرووپه‌که‌یان ده‌کرد و چه‌ند که‌سێـکی خۆکوژیش که دووانیان خۆیان ته‌قانده‌وه به‌شـداری هه‌وڵی تاڵان‌کردن و دزینی بانکه‌که‌یان کرد.
جێـگای ئاماژه پـێـکردنه نزیکه‌ی 45 خوله‌ک شه‌ڕ و پـێـکدادان به‌رده‌وام بوون تاوه‌کو هێزی فریاکه‌وتنی سـوپا و پـۆلیسی عێراقی له‌گه‌ڵ کۆپـته‌ر گه‌یشـتنه ناوچه‌که و چوارڕێـیانی بانکی مه‌رکه‌زیـیان به تانک و هێزی سه‌ربازی داپـۆشی و هێرشکه‌رانیش زۆربه‌یان کوژران و شـکست به هه‌وڵی تاڵان‌کردنی بانکی مه‌رکه‌زی هات.
هاوکات چه‌ندین کارمه‌ند و پاسه‌وانی بانک بوونه قوربانی ئه‌م هێرشه.