وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس چه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له کاتی دیارکراوی خۆیاندا له کۆتایی سـاڵی داهاتوو له عێراق بکشێنه‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رێـکی باڵای له‌شـکری عێراق داوای کردووه بۆ ماوه‌یه‌کی درێژتر بمێنـنه‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕۆبه‌رت گه‌یتس به په‌یامنێرانی گوت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و حکومه‌تی عێراق ڕێـکهوتنـنامهیهکیان له نێواندایه که خشته‌ی کاتی کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی تیایدا دیارکراوه. به‌ڕێز گه‌یتس گوتیشی ئه‌گه‌ر حکومه‌تی نوێی عێراق پـێـکهات و بیه‌وێت وتووێژ له‌سه‌ر درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بکات، ئه‌وا ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌یه ئه‌و جۆره وتووێژه بکات. گوتیشی ده‌بێت دهسـتپـێـشخهریهکه له لایه‌ن عێراقیـیه‌کانه‌وه بێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه جه‌نه‌ڕاڵ بابه‌کر زێباری سه‌رۆکی سـتوونه هاوبه‌شه‌کانی له‌شـکری عێراق ده‌ڵێت پـێویسته هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا تا سـاڵی 2020 له عێراقدا بمێنـنه‌وه.
به‌ڕێز زێباری له کۆنگره‌یه‌کی تایبه‌ت به کاروباری به‌رگری له به‌غدا گوتی له‌شـکری عێراق 10 سـاڵی دیکه‌ی ده‌وێت تا بتوانێت ئه‌رکه‌کانی ئاسایشی وڵاته‌که‌ی به ته‌واوی له ئه‌سـتۆی خۆی بگرێت.