سه‌رکرده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق ده‌ڵێت دڵنیایه له‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پابهنهی به‌رنامه‌که‌ی خۆیه‌تی بۆ جێبه‌جێکردنی دوامهوڵهتهکهی بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه جه‌نگاوه‌رییه‌کانی له‌و وڵاته‌دا.
ژه‌نه‌ڕاڵ ڕه‌ی ئۆدێرنۆ به که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌ی بی سی گوت که له‌شکری عێراقی ورده ورده به‌رپرسیارێتی زیاتریان له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا گرتۆته ئه‌ستۆ و ئاماده ده‌بن به‌رپرسیارێتی ئاسایشی بگرنه ئه‌ستۆ له کاتێكدا ئه‌مه‌ریکا ژماره‌ی هێزه‌کانی تا 1 ی مانگی 9 بۆ 50 هه‌زار سه‌رباز که‌مده‌کاته‌وه.
له میانه‌ی قسه‌کانیدا له به‌غدا ئۆدێرنۆ گوتی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک به‌ر له کۆتایی هاتن به هێزی جه‌نگاوه‌ری ئه‌مه‌ریکا له عێراق وڵاته‌که به‌رزو نزمی له ڕووی ئاسایشه‌وه به خۆوه ده‌بینێت. گوتیشی شتێکی گرنگه بۆ عێراقییه‌کان حکومه‌ت پێک بهێنن پاش پێنج مانگ دواخستن، به‌ڵام ئاماژه‌شی به‌وه کرد کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا په‌یوه‌ندی به باری ئاسایشی وڵاته‌که‌وه هه‌یه نه‌ک حکومه‌ته‌که‌ی.
جێی باسه له پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه که له مانگی 3 به‌ڕێوه‌چوو شه‌پۆلێکی توندوتیژی وڵاته‌که‌ی گرتۆته‌وه، هه‌ندێک له کاربه‌ده‌ستان مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه که یاخیبوان هه‌لی ناسه‌قامگیری سیاسی ده‌قۆزنه‌وه. کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له ماوه‌ی 2 مانگی ڕابردوودا 53 که‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.