وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕابرت گێتس ده‌ڵێت نیگه‌رانی هه‌یه له هه‌رێمی که‌نداوی فارس سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و به ڕه‌فتاری"هانده‌ر و تاودهرانهی" ئێران ناوی برد.
له پاش دیداری له گه‌ڵ ڕێبه‌رانی که‌نداو، ئه‌و گوتی نیگه‌رانی هاوبه‌شی زۆر هه‌یه سه‌باره‌ت به پێوه‌ندیه‌کانی تاران له‌گه‌ڵ لۆبنان و کۆمه‌ڵی میلیتانی شیعه‌ی حیزبۆلا که سوریا پشتیوانی لێ ده‌کات.
هه‌ێنی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا له پاش سه‌ردانی بۆ هه‌رێم و ئه‌فغانستان، له ڕیگای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ واشنتن ئه‌م تێبینیانه‌ی دا.
گێتس گوتی پشتیوانیه‌کی گشتی له هه‌رێم هه‌یه بۆ گه‌مارۆکانی داسه‌پێندراونه‌ته سه‌ر ئێران له به‌ر پڕوگرامی ناو‌کی که ئه‌مه‌ریکا و هاوپێمانانی ده‌ڵێن بۆ سازکردنی چه‌کی ناو‌کی بکاری دێنێت. تاران ده‌ڵێت پڕۆگرامه‌که ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی ئاشی خوازانه‌یه.