له به‌شی یه‌که‌می به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌دا درێژە ده‌ده‌ین به باسی ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا سۆپای پاسدارانی ئێرانی خستوه‌ته نێو لیستی گرووپه تیروریستیه‌کانه‌وه و ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جار ده‌بێت له مێژوودا که ڕێکخراوه‌یێکی حکومه‌تی ده‌چێته ئه‌و لیسته‌وه.
ئه‌م بڕیاره جگه له خستنی گه‌مارۆ له سه‌ر سۆپای پاسدارانی ئێران چ کاریگه‌ریێکی تری ده‌بێت له سه‌ر ئه‌م هێزه سه‌ربازییه‌ی ئێران؟ ئایا ده‌توانێت ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ئێران له ناوچه‌که سنووردار بکات؟
ئایا ده‌توانێت ببێته هۆی پێکدادانی سه‌ربازی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئێران؟ کاردانه‌وه‌ی ئێران و سوپای پاسداران به‌م بڕیاره چی ده‌بێت؟ به گشتی چاوەروان دەکرێت به تیروریست ناسینی سۆپای پاسدران ئێران له لایه‌ن ئهمهریکاوهچ کاریگه‌ریه‌کی بێت له سه‌ر نێوخۆی ئێران و ناوچه‌که.
له به‌شی دووهه‌می به‌رنامه‌که‌ش باسی ئه‌و ده‌یان هه‌زار ژن و منداڵانه‌ی ده‌که‌ین که دوای ڕووخانی دوا بنکه‌ی داعش لەو گرووپه جێ ماون و بوونه‌ته کێشه‌یێک بۆ هێزکانی سوریای دێمکراتیکی به زۆرینه کورد.
بۆچی وڵاتانی جیهان له‌وانه وڵاتانی ڕۆژئاوایی ئاماده‌نین ئه‌و ژن و منداڵەی هاووڵاتی خۆیانن وه‌ربگرنه‌وه و هێزه‌کانی کورد و ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی کورد چی‌یان پێ ده‌کرێت لەو باریه‌وه؟
بۆ باس لە سەر ئەم تەوەرە ئەمڕۆ لەگەڵ به‌ڕێزان شه‌ماڵ مامزاده بۆکانی، لێکۆڵه‌ری سیاسی و شارام مۆسلچی، ڕۆژنامه‌وان وتووێژ ده‌که‌ین.
Your browser doesn’t support HTML5
ڕوانگه: باس لە سەر به تیروریست ناسینی سوپای پاسداران و خێزانه بە جێماوه‌کانی داعش له ڕۆژئاوا