بوومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشان، به پێی هه‌واڵه فه‌رمییه‌کان تا ئێستا زیاتر له 400 کوژراو و 7،000 بریندار و ده‌یان هه‌زار خانووی ڕووخاوی لێکه‌وتۆته‌وه. ئه‌مه له حاڵێکدایه که بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان و هه‌روه‌ها ڕێکخراوه‌کانی مه‌ده‌نی فریاکه‌وتن ده‌ڵێن ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی گیانیان له ده‌ست داوه زۆر له زیاتر له وه‌یه و ده‌گاته 2000 که‌س و به ده‌یان هه‌زار که‌سیش بریندار و ماڵوێرانی تری لێکه‌وتۆته‌وه.
هه‌ر له رۆژی یه‌که‌می ڕووداوه‌که‌وه، ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆر ئاراسته‌ی به‌رپرسانی ئێرانی کراوه به نیسبه‌تی شێوازی فریاکه‌وتن و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه خه‌ڵکانی ناوچه‌ی ژێر کاریگه‌ری بوومه‌له‌رزه‌که پێویستیانه. خه‌ڵک ده‌ڵێن له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی به شێوازێکی سه‌رکه‌وتوو هێز و ئیمکانانی خۆی خستۆته خزمه‌تی عاشوراوه، له گه‌یاندنی یارمه‌تی به ناوچه‌ی بوومه‌له‌رزه‌که شکستی هێناوه و ئه‌وان ته‌نیا هیوا و پشتیان به‌ستوه به یارمه‌تی مرۆڤی و خۆبهخشیانهی خه‌ڵک.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو یارمهتێکانیش هێشتا ده‌گوترێت ناوچه‌یه‌کی زۆر خاوێن نه‌کراوه‌ته‌وه و زۆر ته‌رم له ژێر خانوو ڕووخاوه‌کان دا ماونه‌وه که ڕه‌نگه که‌سی زیندووشی تێدا بێت. هه‌روه‌ها کێشه‌ی نه‌بوونی په‌توو، خێوه‌ت هێشتا کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه و ده‌سه‌ڵات هیچ هه‌وڵێکی ئه‌وتۆی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌داوه.
له به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وتووه، له وتووێژ له گه‌ڵ عێرفان ڕه‌شیدی، له به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا که بنکه‌یه‌کی فریاکه‌وتنیان له ئه‌زگه‌ڵه داناوه و هه‌روه‌ها حه‌مید ته‌یمووری، چالاکی سیاسی که هه‌ندێک له خزمه‌کانی له ئه‌م بوومه‌له‌رزه گیانیان له ده‌ست داوه تیشک ده‌خه‌ینه سه‌ر ڕه‌وشی ئێستای ئه‌و ناوچه‌یه و گرفته‌کانی به‌رده‌م یارمه‌تی کردن به لێقه‌ماوان.
Your browser doesn’t support HTML5
ڕوانگە: بۆمه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشان؛ چی کراوه، چی ده‌بێت بکرێت و کێ بەرپرسیاره؟