عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران له وته‌کانی خۆیدا به بۆنه‌ی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵه‌وه ناڕه‌زایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به ڕه‌وشی ئابووری وڵات ده‌ربڕی و گوتی که به پێی چاوه‌ڕوانییه‌کان له ساڵی ڕابردوودا ده‌سه‌ڵاتی حه‌سه‌ن ڕووحانی ده‌سکه‌وتی نه‌بووه.
له به‌رامبه‌ردا، له وته‌کانی حه‌سه‌ن ڕووحانی دا ئاماژه دار به ده‌ستکه‌وته‌کانی ئابووری و به گشتی سه‌رکه‌وتنی ده‌سه‌ڵات بۆ وه‌پێش خستنی کۆمه‌ڵگای ئێرانی له ساڵی ڕابردوودا. له هه‌مان کاتدا، ڕووحانی له وه‌ڵامی خامنه‌یی دا گوتی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ئه‌و ڕه‌خنانه به جیدی وه‌رده‌گرێت و هه‌وڵ ده‌دات ڕه‌وشه‌که باشتر بکات. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه ده‌ربڕینه چ مانایه‌کی هه‌یه و چه‌ند په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری له چه‌ند مانگی داهاتوودا هه‌یه؟
یونیسێف ده‌ڵێت، له 23 ساڵی داهاتوودا 25 له سه‌دی منداڵان ده‌ستیان به ئاوی خاوێن ڕاناگات و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی له مه‌ترسی که‌وتنی ژیانی ئه‌و منداڵانه و مردنیان. له هه‌مان کاتدا، ئه‌نجومه‌نی جیهانی ئاو ده‌ڵێت نزیک به 400 ملیۆن له خه‌ڵکی ئافریکا هه‌ر ئێستاش ده‌ستیان به ئاوی خاوین ناگات و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی مردنێکی زۆر به هۆی نه‌بوونی ئاوی خاوێن.
به پێی لێدوانه‌کانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ڕێژه‌ی مردنی مرۆڤ به هۆی ئاوی پیسه‌وه ساڵانه له ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی به هۆی ئه‌یدز یان ڕووداوی هات و چۆ ده‌کوژرێن، زیاتره.
له به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وتووه، بابه‌تی یه‌که‌م له گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌لی فه‌ریدی، ڕۆژنامه‌وان له ئاڵمان و بۆ بابه‌تی دووهه‌م له گه‌ڵ پسپۆڕی بواری ئاو کامبیز فاتحی دانیشووی نۆڕوێژ وتووێژ ده‌که‌ین.
Your browser doesn’t support HTML5