ئه‌میر میرزایی حیکمه‌تی
به‌پـێی ئاژانسی دهنگوباسی فارس ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئێران دادگایی‌کردنی ئه‌میر میرزایی حیکمه‌تی له دادگایه‌کی تاران ده‌سـتیپـێـکردووه که به‌م دوایـیانه به تاوانی سیخوڕی بۆ ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتگیرکرابوو.
حیکمه‌تی ته‌مه‌نی 28 سـاڵه و ئه‌ندامی پـێشـووی ما‌رینزی ئه‌مه‌ریکایه له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا و له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئێرانی له دایکبووه. له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی ئێران میرزایی نیشـان دا و گوتی ئه‌و کارمه‌ندی موخابه‌راتی ئه‌مه‌ریکایه CIA و ئه‌وان ناردوویانه تاوه‌کو بۆ ناو وه‌زاره‌تی ئیتیلاعاتی ئێران دزه بکات.
حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت حیکمه‌تی به هه‌ڵه تاوانبارکراوه و داوای ئازادکردنی ده‌موده‌ستی ده‌کات.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌شڵێت باڵیۆزخانه‌ی سویسرا که نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئێران ده‌کات ڕێگه‌ی پـێنهدراوه په‌یوه‌ندی به حیکمهتیـیهوه بکات.
به‌پـێی فارس دادگاییکردنه‌که له پاش ده‌رگای داخراوه. دادپـرس گوتوویه‌تی حیکمه‌تی تاوانباره به هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ دوژمنکار، واته ئه‌مه‌ریکا، و ده‌زگای سیخوڕی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا CIA .
هه‌فته‌ی ڕابردوو باوکی حیکمه‌تی له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌مه‌ریکایی ABC گوتوویه‌تی کوڕه‌که‌ی سیخوڕ نیـیه.