ئێران ده‌ڵێت ئاماده‌یه تاووتوێی ئه‌و قسه‌وباسانه‌ی ئه‌مه‌ریکا بکات ئه‌وه‌ی پـیلانی ئێران به‌رنامه‌ی کوشتنی باڵیۆزی عه‌ره‌بستانی سعودییه‌ی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا داڕشتووه.
ئاژانسی ڕه‌سمی ئێرانی ناسراو به IRNA له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی داوای له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کردووه هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌کیان هه‌یه بیخه‌نه به‌رده‌م ئێران.
ئێران نکوڵی له‌و تۆمه‌ته کردووه و ڕێبه‌ری باڵای وڵاته‌که ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕایگه‌یاند هه‌ر سیاسه‌تێکی نابه‌جێ یان کردارێکی په‌یوه‌ندیدار به ئاسایش له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه وه‌ڵامێکی توند به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند ئه‌م قسه‌وباسانه‌ی ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵێکه بۆ لابردنی سه‌رنج له‌سه‌ر کێشه ئابورییه‌کانی و خۆپیشاندانه‌کانی نێو وڵاته‌که.
سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌رۆکی ئێران ئه‌و ئیدیعایانه‌ی ئه‌مه‌ریکای ڕه‌تکرده‌وه‌و که ئێران ده‌ستی له پـیلانێـکدا هه‌بووه بۆ تیرۆرکردنی باڵیۆزی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه له ئه‌مه‌ریکا.
مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتی خه‌ڵـکی ئێران ژیرن و پـێویسـتیان نـیـیه په‌نا بۆ تیرۆرکردن به‌رن.