ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئێران وه‌لی ئیسماعیلی گوتوویه‌تی ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتارانی ئێرانی پـرۆژهیهکیان به دهسـتهوهیه بۆ پـێـکهێنانی ئوسـتانێـک به ناوی ئوسـتانی که‌نداوی فارس.
وه‌لی ئیسماعیلی له گفتوگۆیه‌کیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی دهنگوباسی فارس گوتووشیه‌تی بڕیاره ناوه‌ندی ئه‌و ئوسـتانه دورگه‌ی ئه‌بو مو‌سا بێت و دورگه‌کانی تهنهبی بچوک و تهنهبی گه‌وره و کیش و قشم و لاوان و هه‌روه‌ها به‌نده‌ره‌کانی سیریک و له‌نگه بـبنه به‌شێـکی.
ئیسماعیلی جه‌ختی کرده‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی پـرۆژه‌که له قۆناغی سه‌ره‌تایـیدایه و بڕیاره ژماره‌یه‌کی زیاتری په‌رله‌مانتاران واژووی بکه‌ن.
هه‌روه‌ها ئیسماعیلی گوتوویه‌تی چاوهڕواندهکرێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا پـرۆژه‌که بۆ به‌رده‌م ده‌سـته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان به‌رزبکرێته‌وه، تاوه‌کو له بۆنه‌ی هه‌فته‌ی که‌نداوی فارس‌دا که ڕێـکه‌وتی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌کات له په‌رله‌مان مشتومڕی له‌سه‌ر بکرێت.