هێرشی موشه‌کی سۆپای پاسدارانی ئێران بۆ سه‌ر شاری ده‌یره‌زوور له سوریا پرسیاری زۆری هێناوه‌ته ئاراوه. ئێڕان ده‌ڵێت ئه‌م هێرشه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له داعشه و بنکه‌یه‌کی فه‌رمانده‌یی داعشی له ئه‌و ناوچه‌یه کردۆته ئامانج و هه‌ر شه‌ش موشه‌که‌که‌ش ئامانجه‌که‌یان پێکاوه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئیسرایلی ده‌ڵێت ته‌نیا یه‌ک له موشه‌که‌کان بنکه‌ی داعشی پێکاوه و یه‌کی تریان له ده‌ورو و پشتی ئه‌و شاره که‌وتوه و چواری تریان له ڕێگه‌دا که‌وتوونه‌ته خواره‌وه. ئێران ده‌ڵێت، ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی سوریا ئاگاداری هێرشه‌که کراوه‌ته‌وه و ئێران مافی خۆیه‌تی بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی دژی گرووپه توندئاژۆه‌کان چالاک بێت.
پرسیار ئه‌وه‌یه که ئه‌م هێرشه مووشه‌کیه چه‌ند ده‌توانێت شه‌ڕی ناوخۆی سوریا ئاڵۆزتر بکات و به پێی ئه‌وه که ده‌گوترێت ئێران به دوای کردنه‌وه‌ی ڕێگایه‌که بۆ گه‌یشتن به ده‌ریای مه‌دیته‌رانه ئه‌مه‌ریکا چۆن به‌رانبه‌ر به ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ئێران هه‌ڵوێست ده‌گرێت؟
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئێران و ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆیی سوریا لاوازکردنی لایه‌نی کوردی و به‌ره‌ی سوریای دێمۆکڕاتیک بێت، ئه‌مه‌ریکا چۆن ده‌توانێت پشگیری له هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی بکات و له کۆتایی خۆیدا ئێران ده‌توانێت له شه‌ڕی ناوخۆی سوریادا لایه‌نی سه‌رکه‌وتووبێت، یان به‌ره‌ی به‌رانبه‌ر ئه‌جێندای خۆی له سوریا ده‌چه‌سپێنێت؟
له به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌م پرسیارانه له گه‌ڵ به‌ڕێزان هێمن سه‌یدی لێکۆڵه‌ری سیاسی له به‌ریتانیا و دوکتور ئازاد مورادیان، لێکۆله‌ری سیاسی له کالیفۆڕنیا تاوتۆ ده‌که‌ین.
Your browser doesn’t support HTML5