ئاژانسێکی ده‌نگ و باسی ئێرانی ڕاپۆرتی داوه که ئه‌ندامێکی مه‌جلیسی شورا گوتویه‌تی ئێران ئه‌و سزای مردنه‌ی به ڕه‌جمکردن بووه له‌سه‌ر ژنێکی ئێرانی ڕاگیراوه.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا) ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتویه‌تی خانمی سه‌رۆکی کۆمیته‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له مه‌جلیسی شورای ئێران‌دا له نامه‌یه‌کیدا بۆ سه‌رۆکی به‌رازیل باسی له‌وه کردووه ڕه‌جم کردنه‌که‌ی (سه‌کینه موحه‌مه‌دی ئاشتیانی) ڕاگیراوه.
له‌و نامه‌یه‌دا هاتووه سزاکه‌ی سه‌ر سه‌کینه گۆڕاوه بۆ ده ساڵ زیندانیکردن ، چونکه که‌س وکاری هاوسه‌ره کوژراوه‌که‌ی سه‌کینه لێی خۆشبوون.
کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ڕه‌جم کردنی سه‌پانده سه‌ر سه‌کینه ئاشتیانی پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی دوو هه‌زار و شه‌شدا به له‌شفرۆشی گوناهبار کرا ، دواتریش به‌وه گوناهبارکرا که ده‌ستی له کوشتنی هاوسه‌ره‌که‌یدا هه‌بووه.
ئێران جێبه‌جێکردنی ئه‌و سزایه‌ی ڕاگرت پاش ئه‌وه‌ی سزای ڕه‌جم کردنه‌که ناڕه‌زایی و توڕه‌ییه‌کی زۆری نێونه‌ته‌وه‌یی لێکه‌وته‌وه.