سەرۆکی نوێی ئێران ئیسلامی دەکاتەوە بە سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێران

محەمەد ئیسلامی

دەزگای ڕاگەیاندنی ئێران بڵاویکردەوە سەرۆکی نوێی ئێران جارێکی دیکە محەمەد ئیسلامی کردووەتەوە بە سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی وڵاتەکە.

دەزگاکە لە زاری سەرۆکی ئێران مەسعود پزیشکیانەوە بڵاویکردەوە " بەهۆی ئەزموونە بەنرخەکەتەوە لە بەڕێوبەرایەتیدا، وەکو جێگری سەرۆک و سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی دەستنیشانت دەکەم."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز