وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تی ئۆروپایی وایان داناوه گه‌مارۆی توندتر، له‌وێنه‌ی به‌ربه‌ندی سه‌رمایه‌دانان له‌سه‌ر پیشه‌سازی نه‌فت و گاز، به‌دژی ئێران په‌سند بکه‌ن.
به پێ ئه‌م بریاره پێشنیازکراوه که سێ شه‌ممه بڵاوکراوه، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تی ئۆروپایی بریاره‌که په‌سند ده‌که‌ن بۆ گه‌مارۆی توندتر له پێوه‌ندی به پرۆگرامی ناووکی ئێران و داواکه‌یان له ئێران بۆ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی گفتگۆ.
وه‌زیره‌کانی ده‌ره‌وه دوشه‌ممه له برۆکسل کۆده‌بنه‌وه.
گه‌مارۆ نوێیه‌کان به‌شه‌کانی کارداری، بانکی و بیمه، گواستنه‌وه به‌تایبه‌تی ئی رێگای ده‌ریایی و ئاسمانی ده‌که‌نه نیشانه.
ئه‌م راگه‌یاندنه ده‌بێت له لایه‌ن باڵێۆزانی یه‌کیه‌تی ئۆروپایی که له‌م هه‌فته‌یه له برۆکسێل کۆده‌بنه‌وه، په‌سند بکرێت.