سه‌رۆکی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا براک ئۆباما بڕیار وایه له رۆژی پێنج شه‌ممه یاسای ده‌سته به‌ندیه‌کی توندی نوێی سزای ووزه و دارایی دژ به ئیران مۆر بکات.
کۆشکی سپی ووتی ئۆباما به نیازه ئێواره‌ی رۆژی پینج شه‌ممه به‌رنووسی بریاری سزاکان مۆر بکات که ئامانجی که‌رتی ووزه‌ی ئیران و به‌شی بانکیه.
له هه‌فته‌ی رابردوو، کۆنگریسی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کان ئه‌و به‌رنووسه‌ی په‌سه‌ند کرد،که ئه‌و کومپانیانه‌ی سه‌رو کاریان له فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌کانی نه‌وتی پاڵێوراو به ئیران هه‌یه له بازاڕه‌کانی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کاندا دوور بخاته‌وه. ئه‌وان هه‌ر وه‌ها رێگا له بانکه‌کانی بێگانه ده‌گرن له ده‌ست ره‌سیان به سیستمی دارایی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کان ئه‌گه‌ر بێت و له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگاه سه‌ره‌کیه‌کانی ئیران و هه‌ر وه‌ها سوپای پاسداران کارداری بکه‌ن.