کاتژمێرێک دوای ئه‌وه‌ی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی پشتڕاستی کرد که کۆماری ئیسلامی ئێران "پێشێلی به‌ڵێنییه‌کانی ریکه‌وتنی ناو‌کی" ده‌کات، سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕانسه و سه‌رۆک وه‌زیری ئیسڕایل هوشداریان به تاران دا.
ئێمانوێل، یه‌کشه‌مه هه‌نگاوی ئێران بۆ زیاترکردنی پله‌ی پیتاندنی یوڕانیۆمی مه‌حکوم کرد.
هه‌روه‌ها، بنیامین نه‌تانیاهوو له کۆبوونه‌وه‌ی حه‌وتووانه‌ی کابینه‌ی ئیسڕایل یه‌کشه‌مه هه‌نگاوی تارانی به "ههنگاوێکی زۆر مه‌ترسیدار" وه‌سف کرد و داوای له وڵاتانی ئه‌ورووپایی کرد جارێكی دیکه گهمارۆبخهنه سه‌ر ئێران.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاش له کاردانه‌وه‌یه‌کدا گوتی ئه‌و وڵاته به‌ڵێنداری ڕێکه‌وتنی ناوکییه و چاوه‌ڕوانی هه‌یه کۆماری ئیسلامیش ده‌بێت پایه‌به‌ندی به‌ڵێنیه‌کانی بێت و ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه ڕابگرێت که به پێچه‌وانه‌ی ڕێکه‌وتنه‌که‌ن.
ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی یه‌کشه‌مه له کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر به نه‌بوونی به‌ڵێنی ئێران به پله‌ی پیتاندنی یوڕانیۆم رایگه‌یاند که "ئێمه ئاگاداری بڕیاری ئێران سه‌باره‌ت به پله‌ی پیتاندنی یوڕانیۆمین."
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له یه‌که‌م کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به بردنه سه‌ری پله‌ی پیتاندنی یوڕانیۆمی له لایه‌ن کۆماری ئیسلامیه‌وه گوتی که پیامی دیکه‌ی بۆ ئێران نیه و ئه‌وان یاری به ئاگر ده‌که‌ن.