گه‌وره کاربه‌ده‌سـتێـکی ئێرانی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که شیانی هه‌یه گه‌ڕێـکی نوێی وتووێژکردن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی وڵاته‌که‌ی بکرێت، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان له تورکیا.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له تاران مه‌نوچه‌هر موتـته‌کی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به په‌یامنێرانی گوت ئێران بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی تورکی و گوتیشی ئه‌و هیواداره ئه‌گه‌ر بکرێت به خێرایی کات و کارنامه‌ی وتووێژه‌کان ده‌سـتنیشـان بکرێن.
هه‌ر پـێـنج ئه‌ندامه ههمیشـهیییهکهی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا که به P5 + 1 ناسراون هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ست به‌و وتووێژانه بکرێته‌وه که‌وا بۆ زیاتر له سـاڵێـکه دواخراون.
له‌م دوایـیانه‌دا کاثرین ئاشـتون به‌رپرسی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا پـێشـنیاری کرد له 15 ی مانگی یازده‌دا و بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی له ڤیه‌نـنا کۆبـبنه‌وه. کاربه‌ده‌سـتانی ئێران به فه‌رمی هیچ ڕه‌زامه‌ندیـیان له‌و باره‌یه‌وه ده‌رنه‌بڕیوه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌مه‌ریکا و زلهێزه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژئاوا ئێران تاوانبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی به‌کارده‌هێنێت، وه‌لێ ئێران نکوڵی له‌وه ده‌کات.