گه‌وره وتووێژکه‌ری ناو‌کی ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌مه له ژنێڤ ده‌ستی کردووه به وتووێژکردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کاروباری ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپادا ، بۆ باسکردنی به‌رنامه ناوکیـیه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی تاران.
سه‌عید جه‌لیلی له‌گه‌ڵ( کاثرین ئاشتۆن) ی یه‌کێتی ئه‌وروپا و گه‌وره دیپلۆماتانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا و چین و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیاش کۆبوونه‌وه ده‌کات.
میدیای ئێرانی ده‌ڵێت له ده‌سپێکی کۆبوونه‌وه‌که‌دا، جه‌لیلی به توندی ناڕه‌زایی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر کوژرانه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی زانایه‌کی ناووکی ئێران.
له لایه‌کی تریشه‌وه له یۆنان، مه‌نوچه‌هر موته‌کی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتوویه‌تی هیواداره وتووێژه‌کان بونیاتنه‌ر بن و ئه‌نجامی پۆزه‌تیڤانه‌یان لێ بکه‌وێته‌وه.
ئه‌م وتووێژه دوو ڕۆژیه‌ی ژنێڤ ، بۆ یه‌که‌م جاره له ماوه‌ی زیاتر له ساڵێکدا دانوستاندکاران کۆببنه‌وه.
چاوهڕوانکردنهکان له‌م کۆبوونه‌وه دوو ڕۆژیه‌دا که‌من و پسپۆڕان ده‌ڵێن گه‌وره‌ترین هیوای چاوه‌ڕوانکراو له‌م کۆبوونه‌وانه ئه‌وه‌یه کۆبوونه‌وه‌ی تر به دوای خۆیدا بهێنێت.
کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ یه‌ک ڕۆژ پاش ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی سه‌رۆکی ده‌زگای ناووکی ئێران هات که وه‌ک عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی گوتویه‌تی وڵاته‌که‌ی پشتی به خۆی به‌ستووه له به‌کارهێنانی یۆرانیۆمی پیتێندراو له‌کارگه ناوکیهکانیدا.
ساڵحی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی له ته‌له‌فزیۆنی ئێرانیه‌وه دا، به‌ڵام باسی له‌وه نه‌کرد تا ئێستا بڕی چه‌ند له یۆرانیۆم چڕکراوه‌ته‌وه و پیتێندراوه.