پـشـکنه‌رانی ناو‌کی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌سـتیان کردووه به کرده‌ی پـشـکنین له کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا به مه‌به‌سـتی لێـکۆڵینهوهکردن له‌سه‌ر قسه و باسی به‌رنامه‌ی نهێنی بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی.
ئه‌م ده‌ستبه‌کاربوونه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه هاوکاته له‌گه‌ڵ هه‌روا دێت و توندکردنی فشـاره ئابوریـیه‌کانی ڕۆژئاوا له‌سه‌ر ئێران و ئاگاهیدانهکان له‌سه‌ر پاراسـتنی که‌شـتیـیه نه‌وت هه‌ڵگره‌کان له که‌نداودا به‌هۆی شیانی داخسـتنی ته‌نگه‌ی هورمز له لایه‌ن ئێرانه‌وه.
ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس له ڕاپـۆرته‌که‌یدا له‌سه‌ر ئه‌م پـشـکنینه نوێـیه ده‌نووسێت ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م پشـکنینه سێ ڕۆژیـیه ده‌شێت کاریگه‌ریـیه‌کی زۆر بکاته سه‌ر ئاڕاسته و به په‌له‌یی هه‌وڵه‌کانی که به ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکان بۆ ڕێگه‌گرتن له پـیتاندنی یۆرانیۆم له لایه‌ن ئێرانه‌وه.
واشنتن و هاوپه‌یمانه‌کانی نیگه‌رانیان هه‌یه له‌وه‌ی تاران پـیتاندنی یۆرانیۆمه‌که‌ی له‌و ئاسـته‌دا بێت وه‌ک مهتریاڵێـکی چه‌کی ناو‌کی به‌کاربهێنرێت.
ئێران نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت و پـێش داده‌گرێت که به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ته‌نها بۆ مه‌به‌سـتی ئاشـتیـیانه‌یه.
پـێده‌چێت پـشـکنه‌رانی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی سه‌ردانی ئه‌و دامه‌زراوه ناوکیـیه‌ی نزیک شـاری قوم بکه‌ن که له ژێر زه‌میندایه له ناوچه‌یه‌کی شـاخاوی وه‌ک پاراسـتن له شیانی هه‌ر هێرشێـکی ئاسـمانی. دوو پـسپـۆڕی چه‌کی له شـانده‌که‌ی ئه‌م ده‌زگا چاودێره‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندان.