سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی هه‌تا مانگی هه‌شت وتووێژ سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ناکات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و سـزا ئابوریـیه نوێـیانه‌ی خراونه‌ته سه‌ری له لایه‌ن هه‌ریه‌ک له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وروپا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
ئهحمهدینهژاد ڕۆژی دووشه‌ممه به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند که‌وا ئه‌و دواخسـتنه وه‌ک سـزایهکه و بۆ ئه‌وه‌ی پهندێـک به زلهێزانی ڕۆژئاوا بده‌ن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.
پـێشـتر گوته‌بێژێـکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند ئه‌و لێـدوانانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران داویه‌تی جۆرێـکه له شه‌ڕی ده‌روونی.
گوته‌بێژه‌که ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی دا، واته ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی لیۆن پانێتـتا به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌مه‌ریکا گوتی ئێران ئه‌وه‌نده که‌ره‌سـته‌ی ناو‌کی هه‌یه که به‌شی دروسـتکردنی دوو بۆمبی ناو‌کی ده‌کات له ماوه‌ی دوو سـاڵدا.
گوته‌بێژه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتیشی لیۆن پانێتـتا له‌م قسانه‌ی مه‌به‌ستی دروسـتکردنی تێڕوانیـنێـکی نه‌رێنیـیه له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران، که تاران بۆ خۆی ده‌ڵێت ته‌نها بۆ کاری ئاشـتیخوازانه‌یه.