وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ی ئێرانی ڕه‌تکرده‌وه که ده‌ڵێت کرملێن پـشتیوانی سزا نوێـیه‌کان ده‌کات، وه ده‌ڵێت سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ئه‌و لێـدوانه‌ی هه‌ڵـچووانه داوه.
به‌ڕێز لاڤرۆڤ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت وڵاته‌که‌ی بۆ چه‌ندین سـاڵه هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌ی به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران ده‌دات، وه‌لێ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران به‌پـێی پـێویست نه‌بووه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆکی ئێران به توندی ڕه‌خنه‌ی له ڕووسیا گرت له‌سه‌ر په‌سه‌ندکردنی سـزا نوێـیه‌کان و گوتی مۆسـکۆ ملکه‌چی گوشـاره‌کانی ئه‌مه‌ریکا بووه.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد داوای له ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا کرد ئه‌و ڕێـکه‌وتنه په‌سه‌ند بکه‌ن که له‌گه‌ڵ تورکیا و به‌ڕازیل بۆ ئاڵوگۆڕی سووته‌مه‌نی ناو‌کی مۆری کردووه. گوتیشی ئه‌مه دوا هه‌له بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که.
ئه‌مه‌ریکا ڕێـکه‌وتنه‌که به فێڵێـکی ئاشـکرای ئێرانی داده‌نێت. به‌ڵام لاڤرۆڤ گوتی ئه‌گه‌ر بێت و ئێران قایل بێت به ته‌واوی جێبه‌جێی بکات ئه‌وا ڕووسیا پـێشـوازی لێـده‌کات.