ئێران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هه‌ڵوێستی زلهێزانی جیهانی ڕه‌تکرده‌وه سه‌باره‌ت به وتووێژه‌کانی تایبه‌ت به به‌رنامه ناوکییه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی.
هه‌ردوولا بۆ دووه‌م ڕۆژ ئه‌مڕۆ له به‌غدا کۆبوونه‌وه له هه‌وڵێکدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی نیگه‌رانیه‌کانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر شیانی بوونی ڕه‌هه‌ندی له‌شکری له به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران.
مه‌سه‌له‌که له‌سه‌ر پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانه به خه‌ستایی له‌سه‌دا 20. ئێران ده‌ڵێت به‌رنامه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ مه‌به‌ستی توێژینه‌وه‌ی ته‌ندروستی و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لیکتریکه.
وڵاتانی ڕۆژئاوا ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئێران به خێرایی پیتاندنی یۆرانیۆمی بگه‌یه‌نێته خه‌ستی له سه‌دا 90 که بۆ بۆمبی ناو‌کی پێویسته.
ئێران ڕه‌خنه‌ی له پێشنیازی گروپی شه‌ش وڵاتان گرتووه، ده‌ڵێت داوای زۆر شت له ئێران ده‌کرێت له هه‌مان کاتیش‌دا شتی زۆر که‌م له به‌رامبه‌ردا به ئێران ده‌درێت. زلهێزانی ڕۆژئاوا داواکارییه‌که‌ی تارانیان ڕه‌تکرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ سزا ئابورییه‌کان له‌سه‌ر که‌م بکه‌نه‌وه.
بڕیاره ئه‌و کۆبوونه‌وانه هه‌تا دره‌نگانێکی ئه‌مڕۆ ئێواره به‌رده‌وام بن.