کۆنگرسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کۆمه‌ڵه سـزایه‌کی نوێی له دژی ئێران په‌سه‌ندکردووه له به‌رامبه‌ر ئه‌و چالاکیـیه ناوکیـیانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا بڕیاره‌که‌ی به 408 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 8 په‌سه‌ندکرد، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌مان ڕۆژ له ئه‌نجومه‌نی سینات به 99 ده‌نگ به‌رامبه‌ر هیچ په‌سه‌ندکرا. ئێستا بڕیاره‌که ده‌چێته به‌رده‌م سه‌رۆک ئۆباما تا واژوی بکات و بچێته قۆناغی جێبه‌جێـکردنه‌وه.
ئه‌م سـزا نوێـیانه له کۆمپانیاکان قه‌ده‌غه ده‌کات به‌رهه‌مه نه‌وتیـیه‌کان به ئێران بفرۆشن. هه‌روه‌ها له بانکه بیانیـیهکانیش قه‌ده‌غه ده‌کات ده‌سـتیان به سیسـتمی دارایی ئه‌مه‌ریکا بگات ئه‌گه‌ر هاتوو کارداری له‌گه‌ڵ داموده‌زگا سه‌ره‌کیـیه‌کانی ئێران و یاخود سوپای پاسـداراندا بکه‌ن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه پـێشـتر هه‌ر له‌م مانگه‌دا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆمه‌ڵه سـزای چواره‌می خۆی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده نیـیه کاره‌کانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
یه‌کێتی ئه‌وروپاش به نیازه لای خۆیه‌وه کۆمه‌ڵه سـزایه‌ک به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پـێنێت.