ئه‌ندازیارانی ئێرانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌ستیان به پـڕکردنی یه‌که‌مین وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با به وزه‌ی ناو‌کی کرد و وێستگه‌که له شـاری بوشه‌هری باشوری ئێرانه.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌زگای ته‌له‌فیزیۆنی ئێرانی کاسێـتێـکی ڤیدیۆیی پـیشـان داوه و تیایدا به‌رپـرسـانی ئێرانی و هه‌روه‌ها ڕووسیایی به به‌رگی سـپی تاقیگه‌وه به نێو وێستگه‌که‌دا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌مه‌ش له میانه‌ی ڕێوڕه‌سـمێـکدا به بۆنه‌ی خسـتنهگهڕی وێستگه‌که.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ڕووسیا یارمه‌تی له بنیادنانی ئه‌م کارگهیهیدا داوه و هه‌روه‌ها سووته‌مه‌نی بۆ ده‌زگاکه‌ش دابین ده‌کات.
هاوکات له میانه‌ی کۆنفرانسێـکی هه‌واڵیدا عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی سه‌رۆکی وزه‌ی ناو‌کی ئێرانی سوپاس و سـتایشی ڕووسیای بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کرد. هه‌روه‌ها ناوبراو گوتیشی وێڕای فشـاری سـزاکان و دژواری و ناڕهحهتیـیهکانی ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن خۆرئاواوه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پـێندراوه ، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئێران وا وه‌ک ده‌ڵێت ده‌بێته مه‌زنترین سومبلی چالاکیـیه‌کانی ئاشـتیـیانه‌ی ناو‌کی.
له لایه‌کی تره‌وه ته‌له‌فیزیۆنی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئێرانی (Press TV) ده‌ڵێت هه‌تا پـێنجی مانگی داهاتوو ده‌بێت گواستنه‌وه‌ی 163 لووله‌ی سووته‌مه‌نی بۆ ده‌زگاکه ته‌واو بـبێت. هه‌روه‌ها ته‌له‌فیزیۆنی ئاماژه پـێـدراوی ئێرانی ده‌شڵێت لێـپـرسـراوانی ئێرانی پـێشـبینی ده‌که‌ن له ماوه‌ی 2 هه‌تا 3 مانگی داهاتوودا کاره‌بای به‌رهه‌مهێنراو به وزه‌ی ناو‌کی له‌م ده‌زگایه‌وه به‌کاربهێنرێت.