تیمێـک له پشـکنه‌رانی ناو‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گه‌یشـتووه‌ته ئێران له سه‌ردانێـکدا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیـیه‌کان له باره‌ی به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێرانه‌وه.
شاندێـک له ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی جیهانی له ڕۆژی دووشه‌ممه گه‌یشـتۆته تاران به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆکی پشـکنهری ناو‌کی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی جیهانی Herman Nackaerts که گوتی کاری سه‌ره‌کی لێـکدانه‌وه‌ی شیانی قه‌واره‌ی له‌شـکری به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێراندایه.
ئه‌و گوتی تیمی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی جیهانی ده‌یه‌وێت سه‌رئه‌نجامی کۆنکریتانه بـبینێت له وتووێژی دوو ڕۆژه‌دا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی، به‌ڵام هۆشـداری دا له‌وانه‌یه ده‌مێـک بخایه‌نێت بۆ به‌ره‌و پـێشه‌وه‌چوون.
پـشـکنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌یانه‌وێت ئێران ئه‌و دۆزینانهوهی له ڕاپـۆرتێـکی IAEA هاتووه ڕوون بکاته‌وه که ئاماژه به به‌ڵگه ده‌کات له کاری ئێران بۆ نه‌خشه‌دان بۆ چه‌کی ناو‌کی ئێران که وه‌ک ئێران ده‌ڵێت ڕاپـۆرته‌که هه‌ڵبه‌ستراوه.