وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس ده‌ڵێت ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه ئێران هه‌تا سـاڵێـکی دیکه‌ش توانای دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی نابێت.
ڕۆبه‌رت گه‌یتس ئه‌م تێبینییهی خۆی ڕۆژی سێشه‌ممه به په‌یامنێران گوت له‌و ده‌مه‌ی به فڕۆکه‌یه‌ک به‌ره‌و ئه‌مه‌ریکای باشور ده‌ڕۆیشت. ئه‌و له وه‌ڵامی ڕاگه‌یاندنی به‌رپـرسێـکی باڵای ناوه‌کی ئێرانی‌دا ئه‌م لـێدوانه‌ی دا که گوتبووی وڵاته‌که‌ی له ماوه‌ی مانگێکدا ده‌چێته ڕیزبه‌ندی وڵاتانی ناوهکیـیهوه تا خۆی له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێـک بـپارێزێت.