وردەکاری نوێدەربارەیوتووێژە پلان بۆداڕێژراوەکەی ڕۆژی سێشەممە لە ڤیەنا بە مەبەستی هەوڵدان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015 ی ئێران دەرکەوتووە، لە ناویاندا دیاریکردنی شوێنەکانی کە بڕیارە نوێنەرانی زلهێزانی جیهانی کۆبوونەوەی جیاجیا لەگەڵ شاندی ئەمەریکایی و ئێراندا ئەنجام بدەن.
لە واشنتۆن، نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوە کرد، کە ڕۆبێرت مالی نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران، لە وتووێژەکانی ڤیەنا سەرۆکایەتی شاندی ئەمەریکا دەکات کە بەریتانیا، چین، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ڕوسیا هەوڵی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکەی ئێراندان، بەرجام، دەدەن. ئەو چوار زلهێزە جیهانییەی تر هەوڵ دەدەن ئەمەریکا بگەڕێننەوە نێو ڕێککەوتنەکەی ساڵی 2015 و ئێرانیش بە تەواوەتی وابەستە بکەنەوە بە ڕێککەوتنەکە.
بە پێی پەیامنێری بەشی فارسی دەنگی ئەمەریکا ئەو دوو شوێنەی کە کۆبونەوەکانی تیادا بەڕێوە دەچێت هۆتێل ئمپریال لە پایتەختی نەمسا و گراند هۆتێل ڤیەنایە.
یەكێک لە پەیامنێرەکانی بەشی فارسی دەنگی ئەمەریکا لە شارەکە بەوە شوێنی کۆبونەوەکانی دیاری کردووە کە ئەندامانی شاندی ئێرانی لە نێوان ئەو دوو هۆتێلە کە چەند خولەکێک لە یەکترەوە دوورە هاتوچۆ دەکەن وهەروەها چەند کارمەندێکی هۆتێلەکانیش پشتڕاستیان کردۆتەوە.
ئەندامانی شاندی ئێرانی لە گرتە ڤیدیۆکان و وێنەکاندا دەرکەوتوون.
پرایس گوتی وتووێژەکانیڕۆژی سێشەممە" لە گروپەکانی کار پێکدێت" کە یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ ئێران و لایەنەکانی تری ڕێککەوتنەکەJCPOA پێکی دەهێنین . ئەو گوتی ئەجێندی کۆبونەوەکە تیشک دەخاتە سەر " ئەو هەنگاوە ناوکییانەی" کە پێویستە ئێران بینێت بۆ دووبارە پەیوەست بوونەوەی بە ڕێککەوتنەکە و "ئەو سزایانەی" کە پێویستە ئەمەریکا هەڵیانبگرێت تا بگەڕێتەوە نێو ڕێککەوتنەکە.
پرایس گوتی ئەمەریکا تاوتوێی لابردنی ئەو سزایانە دەکات کە سەرۆکی پێشوو دانۆڵد ترامپ سەپاندنییەوە لە بەرامبەر " سنووردارکردنی هەمیشەیی و دڵنیایی زیاتر" لەسەر بەرنامەی ناوکی ئێران.
ڕۆژی دووشەممە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەید خەتیبزادە لە تاران ڕایگەیاند لایەنی ئەوان دەخوازن لە وتووێژەکاندا تیشک بخرێتە سەر ئەو " سزا توندانەی خراونەتە سەر ئێران". ئەو گوتی تاران بەوە قائیل نابێت سزاکان هەنگاو بە هەنگاو هەڵگیرێن.
پرایس هەوڵی سەبارەت بە چاوەڕوانییەکان لەم وتووێژەی ڤیەنا گوتی ئەمەریکا پێشبینی پێشکەوتنی پێشوەخت و دەستبەجێ ناکات.
ئەو گوتیشی "ئێمە بەتەواوی لەو بڕوایەداین ئەم وتووێژانە قورس دەبن، بەڵام لەو بڕوایەشداین ئەم وتووێژانە لەگەڵ هاوبەشەکانمان و بە پێچەوانەوە، وتووێژی هاوبەشەکانمان لەگەڵ ئێران، هەنگاوێکی تەندروستن بۆ پێشەوە."
هەروەها خەتیبزادەیش بۆچوونی ئێرانی دووپاتکردەوە کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکا لە وتووێژەکانی ڕۆژی سیشەممەدا کۆنابێتەوە . پرایسش گوتی ئەمەریکا پێشبینی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ ناکات لەگەڵ ئێران بەڵام بە کراوەیی دەمێنێتەوە بۆ ئەوان.