سه‌رۆکی ئێران جۆره سهنتهرفیۆجێـکی نوێی وڵاته‌که‌ی خۆی ئاشـکراکرد که ده‌توانێت به شـێوه‌یه‌کی خێراتر یۆرانیۆم بـپـیتێنێت، به‌وه‌ش ئه‌و داوا نێونه‌ته‌وه‌یـیانه‌ی پـشـتگوێ خست که له وڵاته‌که‌ی ده‌کرێن بۆ ڕاگرتنی کاره هه‌سـتیاره ناوه‌کیـیه‌کانی.
ڕۆژی هه‌ینی مه‌حمود ئهحمهدینهژاد به بۆنه‌ی ڕۆژی نیشـتیمانی ناوه‌کی ئێرانه‌وه ئه‌م ئامێره نوێـیه‌ی نیشـاندا که به گوته‌ی میدیاکانی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌سـتکردی خۆماڵـیـیه.
هه‌ر له‌و بۆنیهدا ئهحمهدینهژاد گوتی هه‌وڵه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کان بۆ فشـارخسـتنه سه‌ر ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی هیچ سـوودێـکی نیـیه و ته‌نیا وای لێـده‌کات زیاتر له‌سه‌ری سووربێت.