ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی ئێرانی ڕاپـۆرتی داوه که‌وا پاسدارانی شـۆڕشی ئیسلامی له ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌دا پـێـنج موشه‌کیان وه‌ک به‌شێـک له مانۆڕی له‌شـکری له که‌نداوی فارسی‌دا هاویشـتووه.
ڕاپـۆرته‌که‌ی ته‌له‌فیزیۆن ده‌ڵێت موشه‌که‌کان له یه‌ک کاتدا له ده‌ریاوه به‌ره‌و تاکه ئامانجێـک هاوێژراون.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فارس له ڕۆژی شه‌ممه‌دا ڕاپـۆرتی دابوو که‌وا جۆرێـک له موشه‌که‌کان که له مانۆڕه‌که‌دا به‌کاردێن موشه‌کی مه‌ودا کورته که توانای تێـکشـکاندنی که‌شـتی ده‌ریایی گه‌وره‌ی هه‌یه.
جێـگری فه‌رمانده‌ی گشـتی پاسـداران حوسه‌ین سه‌لامی گوتبووی که‌وا ڕاهێنانه‌که‌ی له‌شـکری که له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه ده‌سـتپـێـکردووه به مه‌به‌سـتی پاراسـتنی ئاسایش به‌ڕوه‌ده‌چێت.
ئێران مانۆڕه‌کانی شه‌ڕ له ته‌نگه‌ی سـتراتیژی هورمزدا ئه‌نجامده‌دات که نزیکه‌ی 40% نه‌وتی جیهان له‌و ته‌نگه‌یه‌وه ڕه‌تده‌بێت. ئێران له ڕابردوودا هه‌ڕه‌شه‌ی داخسـتنی ئه‌و گه‌رووه ئاویـیهی کردبوو ئه‌گه‌ر هاتوو هێرشی له‌سه‌ر بکرێت.