وه‌زیری به‌رگری ئێران ده‌ڵێت موشه‌کی نوێی زه‌وه‌ی به زه‌وی به ناوی 'فاتح 110' دراوه‌ته ده‌ست سوپای پاسدارانی به‌ده‌سه‌ڵاتی ئێران. جه‌نه‌راڵ ئه‌حمه‌د وه‌حیدی ده‌ڵێت سازکردنی جۆری تازه‌ی موشه‌کی فاتح 110 نیشان ده‌دات سزاکان به‌دژی تاران کاریگه‌ر نه‌بوونه. سێ شه‌ممه ، ئه‌و هیچ ئاماژه‌ی به تواناکانی موشه‌کی فاتح 110 که نۆژه‌ن کراوه نه‌دا، به‌ڵام گووتیشی کاری زیاتری له‌سه‌ر کراوه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ودای دوورتر ببڕیت و به درووستی ئامانجه‌کان بپێکێت.
له‌مانگی رابردوو، ئێران رایگه‌یاند جۆری نوێی موشه‌کی فاتح 110 ی به مه‌ودای دوورتر تاقی کردۆته‌وه. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئێران له کاتێك دێت تاران که‌وتۆته ژێر گووشاری په‌ره‌گرتووی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌به‌ر پرۆگرامی ناووکی. تاران سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پرۆگرامی ناووکی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتی خوازانه‌یه.