پاسه‌وانانی شۆڕشی ئێرانی و یاخۆد پاسداران ده‌ڵێن وڵاته‌که‌یان توانای هه‌یه بۆ دروستکردنی موشه‌که‌کانی مه‌ودا دوورهاوێژ به‌ڵام هێچ پێویست ناکات چونکه موشه‌که‌کانی ئێستاکه‌ی وڵاته‌که ده‌توانێت بگاته ئامانجه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیلیش له هه‌رێمه‌که‌دا.
میدیای فه‌رمی ئێران له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا له‌سه‌ر زاری کۆماندار ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌میر عه‌لی حه‌جی زاده بڵاویان کرده‌وه که ده‌ڵێت موشه‌که‌کان ده‌توانن بگه‌نه ئه‌وپه‌ڕی مه‌ودای 2 هه‌زار کیلۆمه‌تری دوورهاوێژ له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل له هه‌رێمه‌که‌دا.
گوتیشی پرۆگرامی موشه‌کی ئێران مه‌ترسی بۆ هێچ وڵاتێکی تر نابێت.
تێبینیـیه‌کانی له‌م ده‌مه‌دا هاتوون که ئێران 14 موشه‌کی تاقیکرده‌وه له دووهه‌مین ڕۆژی مانۆڕێکی موشه‌کی که 10 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
میدیای فه‌رمی ئێران ده‌ڵێت ئه‌و مانۆڕه موشه‌کیانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی ئاماده‌بوونیان بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هێرشی دوژمنان.