ڕێبه‌ری باڵای ڕوحانی ئێران ڕه‌خنه‌ی له ئه‌مه‌ریکا گرت، به گوته‌ی خۆی بۆ هه‌ڕه‌شه‌کانی به‌کارهێنانی چه‌کی ناوه‌کی دژ به کۆماری ئیسلامی.
فارسی ئاژانسی نیمچه فه‌رمی ئێران ڕاپـۆرتی داوه که ڕێبه‌ری باڵای ڕوحانی ئێران ئایه‌توڵـڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی گوتوویه‌تی ئێران ڕێـگه نادات ئه‌مه‌ریکا به هه‌ڕه‌شه‌کانی ناوه‌کی به‌سه‌ر وڵاته‌که‌یدا زاڵ‌بێت.
وته‌که‌ی له‌و ده‌مه‌دا هاتووه که ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی ئێران ڕایگه‌یاندووه پاسـدارانی شـۆڕشی ئیسلامی به نیازن مانۆڕێـکی له‌شـکری بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له که‌نداوی فارسی و له ته‌نگه‌ی هورمزدا ئه‌نجام بده‌ن.
حوسێن سه‌لامی جێـگری به‌رپـرسی باڵای پاسـداران له ڕێـی وته‌یه‌کی تهلهفیزیۆنیـیهوه له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند ڕاهێنانه‌کان که له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه، واته سبه‌ینێ دسـتپـێـدهکات، مه‌به‌سـتی له پاراسـتنی ئاسایشه. گوتیشی 40% ناردراوه‌کانی نه‌وتی جیهانی له ڕێـگه‌ی ته‌نگه‌ی هورمزه‌وه ڕه‌وانه ده‌کرێن و له‌و شـوێنه‌ی ڕاهێنانه له‌شـکریـیه‌که‌ی تێدا ئه‌نجامده‌درێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئێران له ڕابردوودا هه‌ڕه‌شه‌ی داخسـتنی ته‌نگه‌ی هورمزی کردبوو ئه‌گه‌ر هێرشی له‌سه‌ر بکرێت.
ئێران به‌رده‌وام به‌ره‌وپـێشـچوونی تواناکانی له‌شـکری و ته‌کنه‌لۆژیش ڕاده‌گه‌ینێت.