ڕێـکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی (Amnesty International) داوا له حکومه‌تی ئێرانی ده‌کات که خوێندکارێـکی کورد ئیعدام نه‌کات. حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی به تاوانی دوژمنی خودا تۆمه‌تبارکراوه.
ئه‌منستی ئنته‌رناشـناڵ ڕایگه‌یاند که‌وا به گوته‌ی کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی له‌تیفی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له زیندانی شـاری سنه له هه‌رێمی کوردسـتانی ئێران ئیعدام ده‌کرێت.
له‌تیفی خوێندکارێـکی زانکۆی ئازاد بوو له هه‌رێمی ئیلام. له سـاڵی 2007 له سنه ده‌سـتگیرکرا به گومانی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به کۆمه‌ڵی چه‌کداری پـژاکهوه هه‌بووه. له سـاڵی 2008 حوکمی ئیعدامی بۆ ده‌رچوو. له سـاڵی 2009 دادگایه‌کی پـیاداچوونه‌وه حوکمه‌که‌ی په‌سه‌ندکرد.
ئه‌منستی ئنته‌رناشـناڵ ڕایگه‌یاند دادگایی‌کردنی له‌تیفی به‌پـێی پـێوانه سـتاندارهکانی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه نه‌بووه.