له‌م حه‌وته‌یه‌دا 10 ژینگه پارێزی دانیشتووی کامیاران له پارێزگای کوردستانی ئێران له لایه‌نی هێزه‌کانی ئاسایشی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رکران. چه‌ند کاتژمێر دوای ده‌ستبه‌سه‌رکردنی دوایین که‌س له‌م 10 که‌سه، جێگری پارێزگاری کوردستان ڕاێگه‌یاند لێکۆڵینه‌وه‌کان پشتڕاستیان کردوه‌ته‌وه ئه‌م 10 که‌سه له تیرۆری ڕاننده‌ی ئامبۆلانسێکی مانگی سوور ده‌ستیان بوه.
ده‌ستبه‌سه‌رکردنی چالاکانی ژینگه پارێز له کوردستان به مانای خولی نوێی سه‌رکوتکردنی چالاکانی کورد و کۆمه‌ڵگای کوردی لە ئێرانه یان ئه‌مه ته‌نیا درێژه‌ی سیاسه‌تی سه‌رکوتکردنی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری له ده ساڵی ڕابردوودایه؟
له به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وته‌یه بۆ باس له سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان بێهزاد خۆشحاڵی، ڕۆژنامه‌وان و مێژوونووس و عارف نادری، لێکۆڵه‌ری سیاسی وتووێژمان کردوه.
Your browser doesn’t support HTML5