تۆڕی هەواڵی خوێندکارانی ئێران بڵاویکردەوە سەرکردەی کلتور و کۆمەڵایەتی سوپای پاسدارانی ئێران محەمەد عەلی جەعفەری ڕۆژی سێشەممە وتی ئیسڕائیل پێناچێت " جووڵەیەکی گەورە " بکات دژی تاران بەڵام دەکرێت هێرشێکی سیمبولی ئەنجام بدات.
پێشبینی دەکرێت ئیسڕائیل پلانی تۆڵەکردنەوە دژی ئێران دابنێت لەسەر ئەو هێرشە موشەکییەکەی ئێران کە لە 1 ی مانگی 10 دا کردیە سەر ئیسڕائیل.
جەعفەری فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران وتی " ئیسڕائیل زۆر بچووکە و ناتوانێت هێرش بکاتە سەر ئێران، بەڵام دەکرێت هێرشێکی بچووکی سنووردار ئەنجام بدات بۆ ئەوەی بڵێت تۆڵەم کردەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە هێرشێکی ئاسمانی هاوشێوەی هێرشە ئاسمانییەکەی ئێمە ئەنجام نادات."
وتیشی وەڵامی ئێران پەیوەست دەبێت بە چڕی تۆڵەکەی ئیسڕائیلەوە، ئەوەشی کە ئەگەر ئیسڕائیل دواجار هێرشێکی گەورە ئەنجام بدات ئەوا ئێران زۆر توندتر وەڵامی ئیسڕائیل دەداتەوە.
جەعفەری لە ساڵانی نێوان 2007-2009 سەرکردایەتی سوپای پاسدارانی ئێرانی کردووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
سەرکردەیەکی پێشووی پاسدارانی ئێران دەڵێت تاران پێشبینی تۆڵەیەکی گەورەی ئیسڕائیل ناکات
محەمەد عەلی جەعفەری